ئابوری

تادێت به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار زیاتر داده‌به‌زێت

نها نیوز-هەواڵەکان

ئه‌مڕۆ  پێنجشه‌ممه 8ی ئایاری  2025به‌های  دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر دابه‌زی و 100 دۆلار گه‌یشته‌ 141 هه‌زار و 750 دینار، تمه‌نی ئێرانیش به‌جێگیری مایه‌وه‌ و 100 دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ 7 میلۆن و 775 هه‌زار تمه‌ن.

دوێنێ لەکاتی داخستنی بۆرسەکانی دراو لە شاری سلێمانی، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بوو بە 142 هەزار دینار.

ماوەیەکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە؛ شارەزایانی بواری ئاڵوگۆڕی دراو هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی ئەو بانکانە دەگەڕێننەوە کە دەتوانن حەواڵە بەو دراوە جیهانییەوە بکەن، هەروەها زۆربوونی خستەڕوو و تەمویلکردنی بانکەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، رۆژانە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار هەیە.

نرخی دراوەکان بەم شێوەیەیە: 
نرخى 100 دۆلار بەرامبەر بە 141 هەزار و 750 دینارە 
نرخى 100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 158 هەزار و 500 دینارە 
نرخى 100 پاوەندیش بەرامبەرە بە 186 هەزار دینارە
هەروەها، 100 دۆلارى ئەمریکى بە حەوت ملیۆن و 200هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

 
2025-05-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.