تەیف سامی مەرجی ناردنی مووچەی مانگی 4ی ئاشکراکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، هەرێم داهاتی نانەوەتی و غاز و خاڵە سنوورییەکانی ڕادەستی عێراق نەکردووە، بەمەرجی تەیف سامی بێت دەبێت هەرێم مانگانە 70 ملیار دیناری لەداهاتی نانەوتی بنێرێت بۆ بەغدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایار، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت تایبەت بە نها نیوزی ڕاگەیاند "حکومەتی هەرێم پابەند نەبووە بە ڕێکەوتنەکانی لەگەڵ عێراق و ئەوەش بووەتە بیانووی نەناردنی مووچەی مووچەخۆران".
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاشکراشیکرد "حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بەتەواوەتی نەناردووە، هەروەها داهاتی غاز و خاڵە سنوورییەکانیشی رادەستی بەغدا نەکردووە".
سەبارەت بە مەرجی ناردنی مووچەی مانگی 4یش، سەرچاوەکەی نها نیوز وتی "تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوای 70 ملیار دینار لە هەرێم دەکات".
ئەو سەرچاوە باسی لەوەشکرد، کەلە ئێستادا عێراق کەوتووەتە بەر قەیرانێکی ئابووری بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و مەترسی جدی لەسەر مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەکانی داهاتووش لە ئارادایە".
|