هۆکاری دابەزینی دۆلار ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەوالەکان
بەهای دۆلاری ئەمەریکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و وتەبێژی بازاری دۆلارەکە هۆکارەکەی بۆ نها نیوز ئاشکرا دەکات.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی ئایاری 2025، بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ 142 هەزار دینار دابەزی، ئەوەش بەرزترین بەهای دینارە لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.
د.جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێک دا بو نها نیۆز هۆکارەکانی دابەزینی دۆلار ئاشکرا دەکات و دەڵێت " دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە کورتهێنانی دینارەوە هەیە، ئەمە جگە لەو پرسە سیاسییانەی لە ئێستادا هەیە، بە تایبەت گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێراندا ، کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دینارەوە هەیە.
لە لایەکی تروە چاودێران پێیان وایە، بەرزبوونەوەی بەهای دینار پەیوەندی بە کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلاری کاش هەیە، ئەوەش بەهۆی رێکارەکانی بانکی ناوەندییە کە دابینکردنی دۆلار بۆ بازرگان و گەشتیار و توێژە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.
|