ئابوری

بڕیار لە مووچە و پارەی كارەبا دەدرێت

نهانیوز- هەواڵەکان

سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆران و كەم كردنەوەی پارەی كارەبای 24 كاتژمێری دەدات.

بڕیارە سبەینێ چوار شەممە 7ی ئایار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام بدات و گفتوگۆ لە سەر سێ تەوەر دەكات:

یەكەم/ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی بڕیـاری ئەنجـومەنی وەزیـران سـەبارەت بە پـڕۆژەی ڕوونـاکی و دەستەبەرکردنی کارەبای (24) کاتژمێری و کەمکــردنەوەی تێچــووی بەکارهێنــان.

دووەم/ بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025.

سێیەم/ ڕاسپاردنی وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەسـتراو بە وەزارەت لەلـایەن ئەنجـومەنی وەزیـران بـۆ هەمـاهەنگی و هاریکاری دەستەی هاوبەشـی وردبینـی هەردوو دیـوانی چـاودێری دارایـی فیـدڕاڵ و هەرێمـی کوردسـتان.


2025-05-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.