نرخی زێڕ فڕی و زێڕنگەرێک زانیاری گرنگ بڵاودەکاتەوە
نها-هەواڵەکان
نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو تۆمار کرد و زێڕنگەرێک هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت"لە کاتی دابەزینی نرخی زێر پێویستە زێڕ بکرن نەک بیفرۆشن چۆنکە نرخی زێڕ دوای ماویەک لە دابەزین دووبارە دەچێتە سەرەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی ئایار نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەرزبووەوە و توانی 3380 دۆلار تێپەڕێنێت.
دلێر تاهیر سەرۆکی زەرەنگەرەکانی سلێمانی تایبەت بە نها نیوزی راگەیاند" نرخی زێر ناجێگیرە و ئاڵۆزی ناو وڵاتان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە یا خود نزمبوونەوەی نرخی زێڕ".
دەشڵێت" سروشتی بازاری زێڕ بە جۆرێکە کە دوای ماوەیەک هەڵکشان، دادەبەزێت و نرخەکەی هەوڵی جێگیربوون دەدات، پاشانیش دووبارە نرخەکەی برز دەبێتەوە".
دلێر تاهیر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە پێویستە لە کاتی دابەزینی نرخ زێڕ بکڕن، بەڵام بەپێچەوانەوە هاوڵاتیان لە ترسی دابەزینی دووبارەی نرخەکان زێر دەفرۆشن، ئەوەش هەڵەیە، دەشڵێت"کرین و فرۆشتن لە بازارەکان لەو ڕۆژانەدا بە تەواوی ڕاوەستاوە".
|