بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم نیمچە فەرمی دەکرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
پسپۆڕێکی بواری ئابووری رایگەیاند، بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم بە بەشێوەیەکی نیمچە فەرمی
ئەنجامدەدرێت.
نەبیل مەرسومی، پسپۆڕی بواری ئابووری لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العهد" ئاشکراکرد "پشكی نوێی بەرهەمهێنانی نەوت كە رێكخراوی ئۆپێك بۆ عێراقی دیاریكراوە (4) ملیۆن و (86) هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، بەو نەوتەی لە هەرێمی كوردستانیشەوە بەرهەم دەهێنرێت.
مەرسومی راشیگەیاند "بەرهەمی هەرێمی كوردستان لە (300) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمتر نییە، كە بەشێكی بۆ پێداویستیەكانی ناوخۆ بەكاردەهێنرێت لە پاڵاوتگەكانی هەرێم، بەشەكەی تریشی بە تانكەر دەگوازرێتەوە و لەڕێی هەردوو دەروازەی پەروێزخان و باشماخەوە دەفرۆشرێت".
ئەو شارەزا ئابورییە زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "بەقاچاغبردنی نەوت لە كوردستان بەشێوەیەكی نیمچە فەرمی ئەنجامدەدرێت.
نەبیل مەرسومی ئاماژە بەوەش دەكات، ئەم پرۆسەیە بەردەوامبووە تەنانەت لەكاتی كاركردنی بۆری نەوتی جەیهانی توركیشدا، كە بەشێكی نەوتی خاوە و هەندێكی بەشێوەی نەوتی رەش یان دوای تێكەڵكردنی بە گاز بە تانكەر دەگوازرێتەوە.
ناوبراو جەختیشكردەوە، ئەو پڕۆسەیە زیان بە داهاتە داراییەكانی عێراق دەگەیەنێت، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ساڵی پار .
ئاشكرایكردووە، رۆژانە (200) هەزار بەرمیل نەوت بە تانكەر رەوانە دەكرێت كە لەچوارچێوەی پشكی عێراقدا حساب دەكرێت.
"عێراق لەچوارچێوەی ئەو وڵاتانەدایە پابەندنابێت بەبڕیارەكانی ئۆپێك كە رۆژانە (4) و (200) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، ئەوەش لە پشكی خۆی زیاترە". نەبیل مەرسومی وادەڵێت
|