ئابوری

تەیف سامی لەبارەی ئابوری عێراق هەواڵێکی دڵخۆشکەر بڵاودەکاتەەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئابوری عێراق 5% گەشەی نانەوتیی كردووەو بۆ ئەمساڵیش گەشەکردن بەردەوامە و  كورتهێنانی بودجە لە ئاستێکی نزم دایە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" وەفدێكی باڵای حكومەت كە عەلی عەلاقی پارێزگاری ناوەندیی لە خۆگرتبوو بە هاوڕێیەتی ئێمە لە عەممانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ نێردەی سندوقی دراوی نێودەڵەتیی گفتوگۆی كرد لەبارەی دواین پێشهاتە ئابوریی و داراییەكان لە عێراق".

بە وتەی تەیف سامیلە کۆبوونەوەکەدا نێردەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی گەیشتە ژمارەیەك ئاماژەی ئەرێنیی تایبەت بە ئابوری عێراق، و ئاشکرای کردووە کە لە ساڵی 2024دا ئابوری عێراق رێژەی 5% گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتیی تۆماركردووە، بەهۆی گەشەی كەرتی كشتوكاڵ و زیادبوونی خەرجییە گشتییەكان.

هەروەها پێشبینی دەکرێت کە ئەم گەشەكردنە بەرێژەی 4% لە ساڵی 2025دا بەردەوامی هەبێت.  

وەزیری دارایی عێراق دەشڵێت"كورتهێنانی دارایی لە ساڵی 2024دا گەیشتوەتە (5 ترلیۆن) دینار، واتا رێژەی (1.5%)ی تێكڕای بەرهەمی ناوخۆیی، بەدەر لە پێدانەوەی قەرزو شایستەی دواكەوتووی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و وزە".

بە پێی قسەی تەیف سامی و خەمڵاندنی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی، ئەم كورتهێنانە لە ئاستێكی نزمدایەو كاریگەریی نەرێنی لەسەر قەرزی گشتیی نابێت.

 
2025-05-05
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.