ئابوری

لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت هەرێم عێراق شۆک دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

بەپێی وتەی وەزیری نەوەتی عێراق، بەهۆی كوردستانەوە، رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت زیانیان بەردەكەوێت، بەمەش "توشی سەرسوڕمان بووین بە زیادكردنی مەرجەكانی هەناردەكردنەوەی نەوت لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە".
 
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای بەسرە، رایگەیاند "عێراق رۆژانە 300 هەزار بەرمیل زیانی بەردەكەوێت بەهۆی ئەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە ناكرێتەوە، ئەمە بەگوێرەی پابەندییەكانی عێراق لە رێكخراوی (ئۆپێك)؛ چونكە سەرباری ئەوەی عێراق سودی لێ نابینێت، نەوتی كوردستان لەچوارچێوەی پشكی عێراقدا هەژمار دەكرێت".

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی "حكومەتی فیدراڵی لەگەڵ حكومەتی هەرێم لەسەر هەمواری یاسای بودجە رێككەوتنی كرد بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ رادەستكردنی نەوتی كوردستان و هەناردەكردنی بكرێت لەرێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، لەكاتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەدا توشی سەرسوڕمان بووین بە زیادكردنی مەرجەكانی هەناردەكردن، كە خۆی دەبینێتەوە لە میكانیزمی پێدانی شایستە داراییەكان بەو كۆمپانیایانەی كەلە هەرێمی كوردستان كاردەكەن".

غەنی زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "هەموارێكمان لە یاسای بودجەدا كردووە كە دانانی كۆمپانیایەكی راوێژكاریی لەخۆدەگرێت بەمەبەستی دیاریكردنی میكانیزمی هەژماركردنی تێچووی بەرهەمهێنانی یەك بەرمیل نەوت لەهەر كێڵگەیەك لە كێڵگەكانی هەرێم، بەڵام حكومەتی كوردستان رەزامەندی لەسەر ئەم هەموارەش نەداوە".
 
2025-05-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.