ئابوری

هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچە ڕاگەیێنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بریاری لەسەر خەرجکردنی سەرەمووچەی مانگی چواری مووچەخۆران داوە دەشڵێت" بەپێی بڕیارەکە سەرەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێمیش دەدرێت".

ئەمرۆ یەکشەممە 4ی ئایاری 2025 ، نیهال مورشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکردووە کە داوایەکی بۆ محەمەد شیاع سوودانی بەرز کردووەتەوە بۆ پیدانی سەرەمووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ مانگی چوار.

دەشڵێت"  سودانی رەزامەندی دەربڕیوە سەرەمووچە و دەرماڵەی بروانامە و شایستەی دارایی بۆ مووچەخۆرانی عێراق خەرجبکرێتەوە، بریارەکەشی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد" بەپێی ئەم بریارەی سودانی بێت دەبێت سەرەمووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بگەڕێتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و بە گوێرەی زانیارییەکان بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی چوار مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت.

 
2025-05-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.