تەیف سامی واژۆ لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سبەینێ تەیف سامی واژۆ لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.
ماڵپەرى (بەغداد ئەلیەوم) لە زارى سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرای دەکات "وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواوکردووە، بەڵام چەند تێبینییەکی لەبارەی پارەی داهاتی ناوخۆی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە".
وتیشی "حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، داهاتی ناوخۆ 48 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا بەغدا پێیوایە داهاتەکە زۆر لەوە زیاترە".
سەرچاوەکەی ئاشکراشیکردووە "بەغدا داوای چارەسەری کۆتایی لە هەرێم کردووە سەبارەت بە پرسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو".
هەربەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی (بەغداد الیوم)، سبەی یەکشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، بەمەرجێک کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەر بکرێن.
|