ئابوری

دارایی عێراق به‌نیازه‌ كورت هێنانی مووچه‌ به‌ بارمته‌ی باج پڕ بكاته‌وه

نها نیوز - هەواڵەکان

بە وتەی چەند سەرچاوەیەک ، وەزیری دارایی عێراق بۆ دابینكردنی پارەی موچەی مانگی 4 و مانگەکانی تر ، دەست بۆپارەی بارمتەی باج دەبات، شارەزایەکی ئابوریش دەڵێت "ئەم بریارە  كێشەی دارایی لە داهاتوودا درووست دەکات".

 لە لێدوانێکی تایبەت دا گوڵاڵە سدیق شارەزای ئابوری بەم شێوەیە دوا" ئەمانەی باج لەلایەن تاك و كۆمپانیاكانی باج و دامەزراوە بازرگانییەكان و ئەو كەسانە دەدرێت كە داهاتیان لە كار یان وەبەرهێنان هەیە و بە شێوەیەكی گشتی، هەر كەسێك داهاتی باج وەردەگرێت پێویستە متمانەی باج بدات.

 هەروەها دەڵێت" ئەمانەتی باج نابێت بكشێنرێتەوە بۆ پێدانی مووچە چونكە متمانەی باج پارەی باجدەرەكانە.

 گوڵالە سدیق لە دريژەی قسەکانیدا جەخت لەوەدەکاتەوە،كشاندنەوەی متمانەی باج بۆ پێدانی مووچە لەوانەیە ببێتە هۆی كێشەی دارایی لە داهاتوودا ئەگەر باجی راستەقینە بە شێوەیەكی گونجاو نەدرێت، باشترە ئەو پارەیەی كە بۆ مووچەی سەرچاوەكانی تر تەرخان كراوە بەكار بهێنرێت و دەستكاری ئەو ئەماناتە نەكرێت .

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ماوەی رابردوودا لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژەیان بۆ بوونی كێشەی نەختینە كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵانەی رەتدەكردەوە.

وەزارەتی دارایی عیراق بیانوی ئەوەی هێناوەتەوە، كە لە یەدەگی فیدراڵی ئەمریكاوە پارەی فرۆشی نەوتی ،بۆ حەواڵە نەكراوە و هەركات پارە بگات بە دەستی، پارەی راكێشراوی ئەو سندوقە دەگەڕێنێتەوە.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.