وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی راسپاردووە بۆ پێدانی مووچە ئامادەبن
نها نیوز - هەواڵەکان
وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستبەجی دوای رەزامەندی وەزیری دارایی عێراق خەرج دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی نیسان میدیایەکی پارتی بڵاویکردەوە، وردبینیکردنی لیستی مووچە تەواو بووە و دوای رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق خەرج دەکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە چەکی پارەکانیان ئامادە بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم 22ی نیسان بلاویکردەوە ، کە لیستی موچەی مانگی (نیسان)یان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردوە و بڕی (48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینار)ـی بەشێوەی کاش خستراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەوەش وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی (ئازار).
|