ئابوری

سبەی وردبینی تەواو دەکرێت و کۆتایی هەفتە مووچە رەوانە دەکرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

سبەینێ دارایى عێراق وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو دەکات، بەگوێرەی سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق، کۆتای هەفتە پارە بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

میدیای گۆڕان لە زاری سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، سبەینێ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم تەواو دەبێت، دوای تەواوبونی وردبینێیەکەش ئەگەر هیچ تێبینییەکیان نەبێت لەسەر لیستی مووچە، "ڕەنگە تا کۆتای هەفتە پارە بۆ موچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت".
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان میدیا، ئێوارەی رۆژى شەممە شاندێکی هونەری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتون لە بەرێوەبەری دیوان، بەڕێوەبەری ژمێرکاری و بەڕێوەبەری بودجە و داهات لە وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدایان کردووە و ئەمڕۆ چونەتە وەزارەتی دارایی عێراق.

سەرچاوەیەکیش لە شاندەکە ئاسکرایکردووە، لە وەزارەتی دارایی عێراق پێیان راگەیەندراوە؛ سبەینێ دووشەممە وردبینکردن لە لیستى مووچەى مانگى چوار کۆتایی دێت و ئەگەر هەر تێبینیەک هەبێت بە شاندەکە دەدرێت تا چاک بکرێت.

 سەرچاوەیەکە وتوشیەتی "ئەمڕۆ یاخود سبەینێ دابەشکردنی مووچە لە عێراق کۆتایی دێت".

لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە ئەو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هیچ سەرنج و تێبینییەک لەسەر لیستى مووچە و تەرازوی پێداچونەوە نەبێت، چاوەڕوان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی مووچەى مانگی چاوار ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

هاوکات سەبارەت بەو دەنگۆیانەى باس لەبونى تێبینى لەسەر تەرازوی پێداچونەوە و داهاتى نانەوتى مانگى رابردوو دەکەن زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دورن لە راستییەوە و تائێستا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ سەرنج و تێبینییەکیان پێ نەدراوە.
 
2025-04-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.