بانکی رەشید قەرزی خانووبەرەی بۆ 200 ملیۆن دینار بەرز دەکاتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
بانکی رەشید بڕیاریدا بڕی قەرزی خانووبەرە بۆ 200 ملیۆن دیناری عێراقی زیادبکات.
ئەمڕۆ هەینی، بانکی رەشید، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوسیویەتی، "بانکی رەشید بڕی قەرزی کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ 200 ملیۆن دینار بەرزکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، قەرزەکە بەمەبەستی کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون، چ پارچە زەوییەک بێت یان شوقەیەک، (بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکانیان لە بانکەکە وەردەگرن) دەدرێت.
جێگای سەرنجە پێشوتر قەرزی نیشتەجێبوون کە لەلایەن بانکە حکومییەکانەوە دەدرا بڕی 150 ملیۆن بوو، بەڵام ئێستا کراوە بە 200 ملیون لەو بانکە.
|