نەرمین مەعروف: تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچە نەهاتووەتە پێش
نهانیوز-هەواڵەکان
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگی چوار نەهاتووەتە پێش و زۆربەی کێشەکانیش چارەسەرکراون.
نەرمین مەعروف، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگی چوار و مانگەکانی داهاتوو نەهاتووەتە پێش، ئەوەی گرنگ بێت لەناو یاسای بودجەدا بابەتی مووچەیە، ئەمە وێڕای ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان تاڕادەیەک هاتووەتە خوارەوە، بەڵام حکومەتی جەختی لەوە کردوەتەوە کە مووچە دەستکاری ناکرێت و دابین کراوە.
باسی لەوەشکرد: تا ڕادەیەکی زۆر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر کراون، ئەو لیستەی لەلایەن بەغدادەوە کرایە بنەما بۆ مووچەی هەرێم بۆ مانگی یەک و دوو و سێ، بۆ مانگەکانی داهاتووش کاری پێدەکرێت.
|