ئابوری

نرخی زێڕ لە بەرزترین ئاستی مێژوودایە

نهانیوز-هەدواڵەکان

نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد، بەجۆرێك كڕینی لە توانای هاووڵاتیاندا نەماوە.

ئەمڕۆ هەینی 11ی نیسان، جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزبووەوە، بەجۆرێك بەرزترین نرخە تا ئێستا تۆماری كردبێت.

 نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 3 هەزار و 212 دۆلار، بەوەش نرخی زێڕ خانەی 2 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە و ئێستا مەحاڵە بێتەوە خوار 3 هەزار دۆلار.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 779 هەزار و عەیاری 21 بە 681 هەزار و عەیاری 18 بە 583 هەزار دینارە.

لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا نرخی زێڕ بەرێژەی 21% بەرزبوەتەوە، زیادبونی گرژییە ئابورییەکانی نێوان چین و ئەمریکا، هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی زێڕە بەو شێوە نەئاساییەی ئێستا لە جیهاندا.

 بەرزبونەوەی نرخی زێڕ لە جیهان پێشتر هاوشیوەی نەبوە و بەرزترین نرخە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

2025-04-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.