ئابوری

نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای دابەزنێکی کاتیی، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا دەستی بە بەرزبوونەوە کرد و ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهاندا گەیشتە سێ هەزار و 132 دۆلار.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرەتای هەفتە بە هۆی مەترسی لە جەنگە ئابوورییەکەی نێوان ئەمریکا و چین نرخی هەر ئۆنسەیەک بۆ دوو هەزار و 958 دۆلار دابەزی.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 556 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 649 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 741 هەزار دینارە.

 
2025-04-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.