ئابوری

لەهەرێمەوە نوسراوێکی بەپەلە دەدرێتە تەیف سامی

نها نیوز - هەواڵەکان

پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا بۆ مووچەی خانەنشینان نووسراوێك دەداتە وەزیری دارایی عێراق و داوای لێدەكات، ڕێکاری خێرا و پێویست بگیرێتەبەر تا ئەوانەی چەندان ساڵە خزمەتی هاوڵاتیان و دەزگاکانی هەرێم و وڵات دەکەن مافی خۆیان وەک پێویست پێبدرێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ تەیف سامی، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ باسی دۆخی خانەنشینکراوانی لەدایکبووی ساڵەکانی (1962, 1963, 1964 و بەشێک لەساڵی 1965 ) دەكات، كەلە سەرەتای ئەم ساڵەوە خانەنشینکراون دوای ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێم و کارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسایی خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی ژمارە ( 9 ) ساڵی (2014 ).

رونیشکراوەتەوە، ئەو خانەنشینكراوانە مووچەی مانگی ( 12 ) ساڵی ڕابردووشیان وەرنەگرتووە، ئەم ساڵیش تائێستا شایستەی خانەنشین بوونیان و مووچەی خانەنشینیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا بارودۆخی گوزەرانیان خراپە.

ئەو پەرلەمانتارە، داوا لە وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە "ڕێکاری خێرا و پێویست بگیرێتەبەر تا ئەوانەی چەندان ساڵە خزمەتی هاوڵاتیان و دەزگاکانی هەرێم و وڵات دەکەن مافی خۆیان وەک پێویست پێ بدرێت".
2025-04-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.