100 هەزار دینارەکەی خانەنشیان سێ مانگی لێبڕدرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەو 100 هەزار دینارەی لە موچەی خانەنشینان بڕابو لەم مانگەوە خەرج دەکرێتەوە، بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەک لە سبەینێشەوە ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەکەن و هەفتەی داهاتووش داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەنێردرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای گۆڕانی راگەیاند "لە 1/1/2025، مانگانە بڕی 100 هەزار دینار کە وەک هاوکاری بۆ بژێوی ژیان بۆیان خەرج دەکرا، لە مووچەی خانەنشیان بڕاوە".
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو میدیایە، نوسراوی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق گەڕاوەتەوە و بڕیارە وەزارەتی دارایی عێراق لە مووچەی مانگی چوار بۆیان خەرج بکاتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە 24 کاتژمێری داهاتوودا سیستمی پەیرۆڵ چالاکدەکرێت و لەپاش ئەوەش بە هەفتەیەک وردبینی دیجیتاڵی لیستی مووچە دەکرێت و هەفتەی داهاتوو بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی دەنێردرێت و لە 20 بۆ 21ی مانگدا لیستەکە رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەوەش ئاشکراکراوە، کە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردوە تەرازوی پێداچونەوە ئامادە بکەن و لە هەفتەی داهاتوشدا راپۆرتەکە و داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا دەکرێت.
|