مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی قەدەغەکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکردووە، لەمەولا مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوێکژی ئەلیکترۆنی و کانزایی "فۆڕێکس و USDT"قەدەغەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆمپانیاکانی ئەبوارە مۆڵەتی رەسمییان نییە لەبەر ئەوە هیچ یاسا و رێنماییەک بۆ رێکخستنی ئەم چالاکییانە نییە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو کۆمپانیایانەی لەژێر ناوی جیاواز خولی فێربوونی مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکەنەوە یاسایی نین و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بەدووربگرن بە مامەڵەکردن بەو جۆرە دراوانەوە و کۆمپانیاکان لە سۆشیال میدیا ریکلام بۆ ئەو جۆرە مامەڵانە نەکەن بە پێچەوانەوە رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەبنەوە.
|