ئابوری

راوێژکارێکی سودانی دڵنیاییدا لە مووچەی هەرێم


نها نیوز - هەواڵەکان

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند "دەستەبەرکردنی مووچە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتە و مووچەی تەواوی مووچەخۆران زامن کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاریی دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی "سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەمی، بەڵام حکومەتی عێراق بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانەکانی".

وتیشی "دەستەبەرکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق لە پێشینەی کارەکانی حکومەتن و ناتوانرێت پشتگوێبخرێت، ئەوەش بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئابووریە بۆ هاوڵاتییان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا، باس لەوە دەکرا کە کاریگەری دەکاتە سەر عێراق و دەبێتە هۆی کورتهێنان لە پارەی نەختینە و کێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستدەکات، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی عێراق دڵنیاییان داوە کە پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆران لەبەردەستە و خاوەنی یەدەگێکی زۆری دراوی بیانیشن کە بەزیاتر لە 110 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
2025-04-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.