وادەی گەیشتنی پارەی مووچەی مانگی 4 لە بەغداوە ئاشکرا دەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بە پێی وتەی سەرچاوەیەک لەئەنجومەنی وەزیران لەدوێنێوه بەڕێگەی سیستەمی پیڕۆڵ، دەست بەئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم کراوەو ئەگەری هەیە لهدوای 20ی مانگهوه پاره ڕهوانهی ههرێم بکرێت.
سەرچاوەیهكی ئەنجومەنی وەزیران بە میدیای پارتی راگەیاندووە کە" لەدوێنێوه بەڕێگەی سیستەمی پیڕۆڵ، دەست بەئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم کراوەو هەوڵدەدرێت لەنزیکترین کاتدا ئەو لیستە ئامادەبکرێت".
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە هەر کاتێک لیستەکە تەواوبوو، ئەوا وهفدی تەکنیکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستەکە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغداو ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵی دەکەن.
ئهوهشی ڕونكردوهتهوه، " ڕەنگە لیستی موچە لە20ی مانگەوە بنێردرێتە بەغدا، هەر کە گەیشتە بەغدا، ئەگەری هەیە بەچەند ڕۆژێک دواتر تەمویلی موچە بکرێت".
بهوتهی سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لیستی موچەی مانگی سێ، کەمترین کێشەی هەبوە، کە نێردرا بۆ بەغدا، موچەی ئەو مانگە بەر لەجەژن نێردرا، لیستی مانگی چواریش، هەمان لیستی مانگەکانی یەکو دوو، سێیە، ئەگەری هەیە لیستی ئەو مانگە گۆڕانکاریی کەمی تێدابێت، ئەوەش نابێتە گرفت بۆ ناردنی موچە لەبەغداوە.
|