نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سیستمی پەیڕۆڵ کارا دەکرێت و لیستی مووچەی مانگی چواری ئامادە دەکرێت.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان وتی "لە ئەمڕۆوە یەکشەممەوە، سیستمی پەیرۆڵ کارا دەکرێت، بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوار".
وتیشی "لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی شارستانی و سەربازی ئامادە دەکرێت و هیچ قورسییەک لە ئامادەکردنی لیستەکەدا نابێت".
ئەفەندی ئاماژەی بەوەشدا “تەنیا لیستی خانەنشینی دەمێنێتەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی فەرمانبەری نوێ خانەنشین دەبن بۆیە زوو تەواو نابێت".