ئابوری

وردبینی لە لیستی مووچە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکرد و ئەگەر بەغدا کێشەی چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژدا وردبینیی لیستەکە تەواو بکرێت وبڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت.

میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە کە" شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە بەغدا لیستی مووچەی مانگی 3ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد."

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "شاندەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقە و وردبینی لە لیستی مووچە دەستیپێکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو رۆژدا وردبینیی لیستەکە تەواو بکرێت".
 
میدیاکە لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاشکراشی کردووە کە ئەگەر بەغدا گرفتی لە بڕی نێردراوی داهاتی نانەوتی نەبێت، ئەوا لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی تێدا نەماوە و بەم پێیە، ئەگەر کێشەی نوێ نەیەتە بەردەم پرۆسەکە، تاوەکو دوو بۆ سێ رۆژی دیکە دەبێ بریار لە ناردنی پارەی مووچە بدرێت.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئادار رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.


2025-03-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.