پێشەوا هەورامانی واده‌ی ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی 3ی بۆ به‌غدا راگه‌یاند
نها نیوز – هەواڵەکان
وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی مووچه‌ی مانگی 3 ئاماده كراوه و سبه‌ینێ بۆ به‌غدا ده‌نێردرێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی كوردستان بە میدیای نزیک لە حزبەکەی دەڵێت "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران باوه‌ڕی وایه پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌كان له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌و دیدگایه كار ده‌كات".
دەشڵێت "ئه‌گه‌ر به‌غدا بیانوشمان پێبگرێت، شه‌ش بۆ حه‌وت رۆژێكمان له‌به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، بۆیه هیچ هۆكارێك نابێت بۆ نه‌ناردنی مووچه".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 17ی ئاداره، به‌ڵام حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێم چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی‌كردووه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی شوباتی رابردوو.
|