ئابوری

وادەی ناردنی خشتەی بودجە ئاشکراکرا

نها نیوز - هەواڵەکان

راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵ ٢٠٠ ترلیۆن بووە، دەشڵێت "دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری"

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتی "بودجەی ساڵی 2025 بە 200 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە لەگەڵ کورتهێنانی گریمانەیی 64 ترلیۆن دینار ئەگەر نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 70 دۆلار و هەناردەکردنی نەوت بۆ 3.4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دابەزێت".

وتیشی "ئەگەر کورتهێنانی راستەقینە رووبدات ئەوا هەر لە سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە پڕدەکرێتەوە".

مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، 68-70%ی خەرجییەکانی حکومەت بۆ مووچە دەبێت و بەشی دووەمیشی بۆ پرۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان، دوای تەواوکردنی کارەکانی لە چەند رۆژی داهاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

هەر لەوبارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە ئەنجومەنەکە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.