ئابوری

بەغدا 100 هەزار (مینحە)ی خانەنشینان دەبڕێت

نها نیوز - هەواڵەکان

نها نیوز سەبارەت بە دابەشکردنی 100 هەزار (مینحە) یان باشترکردنی گوزەرانی خانەنشینان بۆ مووچەی مانگی 1 و 2 زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

دارا سێکانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو لەوبارەیەوە لە لێدوانێکدا بە نها نیوزی وت "بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و یاسای بوجەی گشتی عێراق مووچەخۆران بوونەتە قوربانی".

سێکانیانی زیاتر ئاشکراکرد و دەڵێت "خانەنشینانی هەرێم ساڵانێکە ستەمیان لێدەکرێت، تائێستاش بەردەوامە رۆژێک مانگێک مووچەیان کەمدەکرێتەوە. مانگێک گرفتی رێژەی لێبڕینی خانەنشینیان بۆ دروستدەکرێت بەهۆی رێک پابەندنەبوونی هەردوو حکومەت بەشێکی زۆر لە خانەنشینان بڕی سەد هەزار 100,000 دینار لە مووچەکەیان کەمکراوەتەوە".
 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.