هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
بە وتەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست راگەیاند" ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست مانگی دوو دابەشدەکرێت لە سنوری هەولێر و دهۆک".
ئاماژەی بەوەشداوە، لە پارێزگای کەرکوک مووچەی مانگی 8 کاتی وانەبێژی سەرف دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە دارایی عێراقەوە بڕیار لەسەر تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درا و هەرئەمڕۆش پارەکە گەیشت، هاوکات وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.
|