پێشەوا هەورامانی: هەوڵدەدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران ڕادەگێنێت و جەخت لەوەدەکاتەوە کەهەوڵدەدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد کە وەزارەتەکانییان لیستی موچەی مانگی (3) بە پەلە ئامادەبکەن و بۆ بەغدای بنێرن.
ڕوونیشیکردەوە کە داوای لە وەزارەتەکان کردووە لەڕۆژانی پشوودا دەوامبکەن بۆ ئەوەی هەوڵبدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی 3 دابەشبکرێت.
ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند" بەغدا بڕی ٩٥٨ ملیار و ٩٢٥ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار و ٧٨ دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دووی نارد و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
|