نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنی وەفدی تەكنیكی هەرێم و بەغدا، بڕینی 3%ی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان بوو، نها نیوز لەبارەی ئەوەی تاچەند گرفت بۆ خانەنشینانی هەرێم دروست دەکات ئەندامێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەدوێنێ و زانیاری دەخاتە روو.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی لێبڕینی لە 3%ی مووچەی خانەنشنی هەرێم لەلێدوانێکدا بۆ نها نیوز وتی "بابەتی لێبڕینی لە 10% لەوکاتەوەیە کە مووچەی بەغدا و هەرێم یەکخراوەتەوە، جاران لە کوردستان بەپێی یاسای خانەنشینی کوردستان فەرمانبەر لە 7%ی لێدەبڕا، بەڵام بەغدا لە 10%ە، مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوتاکرایەوە خرایەسەر بەغدا بەهەمان شێوە بەغدا ئێستا لە 10%ی خانەنشینی دەبڕێت لەفەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، چونکە ئەو لە 10%یە دەچێتە سندوقی خانەنشینییەوە".
سەبارەت بە لێبڕینی ئەو لە 3%ە چیە؟ ناوبراو ئاشکرایکرد "دەنگۆیەکی ئەوە هەیە لەبەر ئەوەی خانەنشینی هاتووەتەسەر بەغدا ماوەی ئەو 10 ساڵە فەرمانبەر لە 7%ی داوە و لە 3%ی نەداوە، وەزارەتی دارایی دەیەوێت ئەو رێژەیەش لەفەرمانبەر وەربگرنەوە کە بەغدا داویەتی، بەنمونە ئەگەر فەرمانبەرێک 15 ساڵ خزمەتی هەبێت خانەنشین بێت خانەنشینی 10 ساڵ لە سندوقی خانەنشینی وەردەگرێت، فەرمابەرێکی بەغدا لە 10%ی لەسندوقەکەیە و لێیدەبڕدرێت، بەڵام هەرێمی کوردستان بەهەموویەوە ساڵێکە بۆ دوو ساڵە دەیدات و ساڵەکانی دیکە نەیداوە".
وتیشی "لەوبارەیەوە بەغدا نوسراوی نەکردووە بۆ هەرێم تاوەکو ئەو لە 10%یە ببڕن، گەر کرا لەوکاتەیە دەبێت هەرێم پابەند بێت و بیبڕێت".
پەیوەست بەوەی ئایا کێشە دروست دەکات ئەم لێبڕینە؟ سروە محەمەد ئەوەشی بۆ نها ئاشکرا کرد و وتی "کێشە دروست ناکات مەرج نییە، ئەو لە 3%یە لەوانەیە بۆ فەرمانبەرێک لە 2014ەوە تائێستا سێ ملیۆن بکات، دەتوانن لەجیاتی ئەوەی بەیەکجار لێی ببڕن دەتوانن بە بەش بەش لێی ببڕن. بەڵام تاوەکو ئێستا نەبووەتە ئەمری واقع".
پێشتر میدیای درەو بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق 10%ی مووچەی مووچەخۆران دەبڕێت بۆ خانەنشینی، بەڵام لە هەرێمی كوردستان 7%ی مووچە بڕاوە بۆ خانەنشینی، بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق لە 2014/1/1ەوە بڕی 10%ی مووچە بڕاوە بۆ خانەنشینی، بۆیە 3%ی مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەو فەرمانبەرانەی لە 2014ەوە خانەنشین بوونە لە مووچەكەیان دەبڕدرێت تا تەموزی 2024.