ئابوری

هەرێم و بەغدا رێککەوتنێک بەزیانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن

نها نیوز - هەواڵەکان

یەکێک لەو خاڵانەی شاندەکەی هەرێم و بەغدا رێککەوتنیان لەسەر کردووە، لە (3%)ی مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبڕدرێت.

میدیای درەو بڵاویکردووەتەوە، لە (3%)ی مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەو مووچەخۆرانەی لە ساڵی 2014ەوە خانەنشین بوون دەبڕدرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنی وەفدی تەكنیكی هەرێم و بەغدا، بڕینی (3%)ی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانە.

هەر بەپێی ئەو میدیایە، وەزارەتی دارایی عێراق (10%)ی مووچەی مووچەخۆران دەبڕێت بۆ خانەنشینی، بەڵام لە هەرێمی كوردستان (7%)ی مووچە بڕاوە بۆ خانەنشینی، بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق لە 2014/1/1 ەوە بڕی (10%)ی مووچە بڕاوە بۆ خانەنشینی، بۆیە (3%)ی مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەو فەرمانبەرانەی لە 2014ەوە خانەنشین بوونە لە مووچەكەیان دەبڕدرێت تا تەموزی 2024.

زیاتر ئاشکراکراوە و میدیای درەو دەشڵێت "لێبڕینی (3%)ی مووچە بۆ ماوەی (10) ساڵە، بەڵام بە شێوەی قیست لە مووچەخۆران و خانەنشینان دەبڕدرێت".
 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.