تەیف سامى بەهۆی کەموکوڕی زۆر لە لیستی مووچە ئامادەنیە پارە بۆ هەرێم بنێرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
تەیف سامى وەزیری دارایی عێراق، بەهۆی کەموکوڕی زۆر لە لیستی مووچە ئامادەنیە پارە بنێرێت و ئەوە مەلەفەی راسپاردەى سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە.
تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق بەشاندی هەرێمی ڕاگەیاندووە، ئامادەنیە مووچە بنێرێت، چونکە لیستی مووچەی هەرێم کەموکوڕی زۆرە، لەبەرامبەردا شاندەکە داواى کاتی زیاتریان کردووە بۆ راستکردنەوەى کەموکوڕییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێم بۆ مانگی یەک کەمتر لە 52 ملیار دینار داهاتى ناوخۆی رادەستکردووە کە ئەمە زۆر کەمە و تا ئێستاش داهاتى ناوخۆی مانگی دوو لە لایەن هەرێمەوە نەنێردراوە.
تەیف سامى بە شاندی دارایی هەرێمی وتووە، ئەو ناتوانێت بەم حاڵەوە مووچەکە بنێرێت، بۆیە ئەو مەلەفەی راسپاردەى سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە.
بەپێی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت سودانى ئەمڕۆ یان سبەىنێ واژۆی ناردنى مووچەى مانگی دوو بکات.
|