ئابوری

تەیف سامی و شاندەکەی هەرێم لەسەر مووچە نەگەیشتنە رێککەوتن

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆبوونەوەى نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق کۆتایى هات، بەگوێرەی سەرچاوەیەکیش لە شاندەکەى هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارى ناردنى مووچە نەدراوە.
 
ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا و لەگەڵ تەیف سامی کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکە بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانە بوو لە لیستى مووچەدا ماون و بوونەتە بەربەست لەبەردەم ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان، سەرچاوەیەک کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووە بە میدیاکانی وت "لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا".

بەوتەی سەرچاوەکە "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لیستی مووچەی مانگی دوو و کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان".

ئاماژەی بەوەشدراوە، سبەی کۆبوونەوەی دووەم دەکرێت، ئەگەر سبەی لە کۆبوونەوەی دووەم گەیشتنە ئەنجام، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر سبەی مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.
2025-03-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.