ئابوری

مەترسی لەسەر نەوتی هەرێم دروست بوو و پێناچێت بەم زووانە هەناردە بكرێتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەنجامدرا، بەڵام كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام بووە.

ئەمڕۆ لە بەغدا كۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ئەپیكۆر، بەڕێوەچوو لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لە دوای كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو بوو، کەدەبوو ڕۆژی سێشەممە بكرایە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی عێراق ئاشکرایانکردووە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بەبێ ئەنجام كۆتایی هات.

هەرچەندە پێشتر رێككەوتنێك لە نێوان بەغدا و هەرێم كرا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە، لە قۆناغی یەكەمدا رۆژانە 300 هەزار بەرمیل بەرهەم بهێنرێت و  185 هەزاری بەرەو بەندەری جەیهانی توركیا هەناردە بكرێت  115 هەزار بەرمیلیش بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ بەكار بهێنرێت.

2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.