ئابوری

تەیف سامی لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 2 پاشگەزبوەوە

تەیف سامی واژۆی لەسەر لیستی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم نەکرد و بڕیاری خەرجکردنی مووچە کەوتە هەفتەی داهاتوو.
 
بڕیاربوو ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر لیستی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە لە ٩رۆژی رابردوودا شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خۆیان بردبوو، بکات ،بیلام بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆش كارەكانی لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو نەبوو،و تەیف سامی واژۆی لەسەر نەکردو  بڕیاری خەرجكردنی موچە كەوتە هەفتەی داهاتوو.

بەپێی زانیارییەكان بڕیاری خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە هەفتەی داهاتوو ئەگەر رۆژی یەكشەمە 9ی مانگ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی بدات ئەوا دابەشكردنی موچە دەكەوێتە دووشەم و سێ شەممەی داهاتوو .

2025-03-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.