كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
ماڵپەڕی هەواڵی "بەغداد ئەلیەوم" رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ٢ی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی "بەغداد ئەلیوم" لەزاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات "دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە".
رونیشکراوەتەوە "مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەكان لەماوەی پێنج رۆژدا لە هەفتەی داهاتوودا دابەشدەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەهێندرێت".
هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، تاوەكو ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی دوو دابەشنەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بە نادیاری ماوەتەوە.
|