سبەینێ پرسە کێشە لەسەرەکە بە گوشاری عێراق یەکلایی دەکرێتەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
سبەینێ وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتیەكان و كۆمپانیا نەوتیەكان كۆدەبنەوە، سەبارەت بە ناکۆکی ئەم بابەتە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، کە ناكۆكییەكە لەسەر قەرزی ساڵانی (2022 بۆ 2023) كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە زاری سێ سەرچاوەوە ئاشکرایکردووە "گفتوگۆکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی، بەهۆی ناکۆکی لەبارەی مەرجەکانی نێوان کۆمپانیاکانی نەوت و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخراوه، به تایبهتی چۆنێتی پێدانی پارە بە کۆمپانیا بیانییەکان".
هاوکات، سەرچاوەیەک له وەزارەتی نەوتی فیدراڵ رایگەیاندووه "کۆمپانیا نەوتییەکان داوای رونکردنەوەیان لەبارەی چۆنیەتی دانەوەی قهرزه کەڵەکەبووهكانی ساڵانی (2022 بۆ 2023)كردووه، بەڵام پێیان وتراوه؛ "کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نهوتی داهاتووە نەک شایستەو و پارەی رابردوی ".
ئەوەش خراوەتە روو، کارەکان وایکردووە كۆبوونهوهكه بێئهنجام بێت و دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوت دوابكهوێت.
|