ئابوری

کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم دواخرا

نهانیوز- هەواڵەکان

کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم دواخرا و سەرچاوەیەک دەڵێت" کۆمپانیاکان ئامادەنین نەوت هەناردنە بکەن".

بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێم کە لەژێر ناوى (ئەپیکۆر)دا کۆبوونەتەوە و گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە بۆ پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکان، کۆببنەوە بۆ بڕیاردان لەبارەی دووبارە هەناردنەکردنەوەتی هەرێم،بيلام بە پێی زانیارییەکانی (نهانیوز) کۆبوونەوەکە دواخرا.. 
 
لەمبارەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بە نهانیوزی راگەیاند " نوێنەرانی وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان نەچوونە بەغداد".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە رۆژى یەکشەممە 2ـى ئازار شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیرى سامانە سروشتییەکان و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزارەتى نەوتی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و کۆمپانیا نەوتییەکان ئامادە نین بۆ هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم..

لای خۆشییەوە مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان 'ئەپیکور' لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند"داواى گرەنتى خەرجکردنى شایستە داراییەکان و هەروەها گەڕاندنەوەی قەرزەکان( بە بڕی یەک ملیار دۆلار) دەکەن تاوەکو دەستبکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوت".


2025-03-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.