ئابوری

هەواڵی ناخۆش لەسەر مووچەی مانگی 2 راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، وردبینی كۆتایی نەھاتوە و مووچه‌ی مانگی 2 زیاتر دواده‌كه‌وێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم زیاتر دوادەكەوێت و میدیاكانی یەكێتی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردووە، هێشتا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو نەبووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدان و لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە كۆبوونەتەوە.

وتیشی "پێناچێت لە دوو رۆژی داهاتووشدا مووچەی هەرێم رەوانە بكرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێنج رۆژ لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی (پایڕۆڵ) رەوانەی بەغدا كراوە.
2025-03-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.