ئابوری

هەواڵی خۆش لەسەر ناردنی مووچەی مانگی 2 راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، هیچ بەربەستێت لەبەردەم هاتنی مووچە نییە و بەزووترین کات بۆ هەرێم دەنێردرێت.

سیپان شێروانی، ئه‌ندامی لیژنەی ئابووریی په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای پارتی وت "مووچەی مانگی شوبات هیچ بەربەستێكی لەپێشدا نییە و لە زووترین كاتدا بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت".

شێروانی لەبارەی هەواڵە خۆشەکەوە دەڵێت "هەموو شتێك وەك پێویست بەرەوپێش چووە و وردبینیی لیستی مووچە گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، چاوەڕوان دەكرێت تەمویل بنێردرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".

ناوبراو دوپاتیشیکردەوە "لیستی مووچە بە سیستەمی (پەیرۆڵ) بۆ بەغدا نێردراوە و هیچ گرفتێكی نەبووە".

لای خۆیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاند "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات لە بەغدا بە باشی بەڕێوە دەچێت، ئەوەی وردبینی كراوە، كێشەی نەبووە، بەڵام تا دوێنێ وردبینی تەواو نەكراوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ تەواو بكرێت و تەمویل بنێردرێت".
 
2025-03-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.