ئابوری

لە عێراقەوە هەواڵی دڵخۆشکەر بۆ خانەنشینانی هەرێم گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق مژدەیەک بۆ ئەو خانەنشینانە دەخاتە روو و ئاماژە بەوە دەکات کە100  هەزار دینار بۆ مووچەی خانەنشینان دەگەڕێتەوە.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت "بە نوسراوی فەرمی داوامان لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە كە بڕیاری خەرجكردنی 100 هەزار دینار بە ناوی باشتركردنی بژێوییەوە، كە ساڵی 2023 بۆ خانەنشینانی عێراق دەركرا، خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە".

ناوبراو زیاتر ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەئێستادا چاوەڕوانی رەزامەندیی سەرۆك وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراقین بۆ دووبارە خەرجكردنەوەی ئەو بڕەپارەیە بۆ خانەنشینانی هەرێم".

بەوتەی نەرمین مەعروف بێت، عێراق ئەو 100 "مینحەیە" دەگەڕێنرێتەوە. هاوکات پێیوایە جێبەجێكردنی تەواوی یاساكە، چەند مانگێكی پێبچێت.
 
2025-03-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.