ئابوری

بەغدا لە دوو ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی دوو دەنێرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی ئازاری، 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" ڕاگەیاندووە، ئەو لیستانەی حکومەتی هەرێم ڕەوانەی بەغدای کردووە، وردبینییان بۆ کراوە، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتووشدا دەست بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران لە کوردستان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕی 950 ملیار دینار بۆ دابینکردنی دارایی مووچەی مانگی شوبات ڕەوانە دەکات، دوای ئەوە حکومەتی هەرێم خشتەیەک بۆ خەرجکردنی مووچە ڕادەگەیەنێت.

2025-03-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.