ئابوری

شاندێکی وەزارەتی دارای هەرێم بۆ مووچەی مانگی دوو گەیشتنەوە بەغدا

نها نیوز – هەواڵەکان

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی مووچەی مانگی دوو گەیشتە بەغدا.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری وەزارەتی دارای و ئابووریی حكوومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، تیمی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە بۆ بەغدا، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی تەمویلی مووچەی مانگی دووی فەرمابەرانی هەرێم.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمەکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ هەماهەنگی دەکەن و چەند نووسراوێکیش ئامادە کراوە، کە بۆ تەمویلی حەوت جۆر نووسراون، خانەنشین بەتەنیایە، فەرمانبەری مەدنی، سەربازی بە جیا و چاودێریی کۆمەڵایەتییش بەتەنیا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 26ـی 2ـی 2025، لیستی مووچە بە ڕێگەی سیستەمی "پەیرۆڵ"، ئامادەکرا و ڕەوانەی بەغدا کرا، ڕۆژی 27ـی شوبات لیستەکە ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرا.

2025-03-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.