وادەی ناردنی مووچەی مانگی 2 ئاشکراکرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق ئاشکرایکرد، تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەى مانگی 2 بۆ هەرێم دەنێرن.
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بەمیدیاکانی راگەیاند "تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەى مانگی 2 بۆ هەرێم دەنێرن".
هاوکات هەرێم تائێستا وەڵامی سێ داواکارییەکەی بەغدای نەداوەتەوە و پابەندنەبووە بە ناردنی داهاتەکانەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەغدا سێ داواکاری لە هەرێم کردبوو سەبارەت رادەستکردنی داهات و ناردنی داتای هەژماری بانکی مووچەخۆران، بەڵام بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا هەرێم وەڵامی داواکارییەکانی فیدراڵی نەداوەتەوە.
|