نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
داکشانی نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەردەوامە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 100 دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و 856 دۆلار دابەزی.
دابەزینی نرخی زێڕ لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستیپێکرد ئەویش دوای ئەوەی بە گەیشتینی بە دوو هەزار و 955 دۆلار ئاستێکی مێژوویی تۆمار کرد و پاشان دەستی بە دابەزین کردەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 511 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 596هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 682 هەزار دینار
|