حەیان عەبدولغەنی: هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم تا چەند کاتژمێری داهاتوو دەستپێدەکاتەوە
بە وتەی وەزیری نەوتی عێراق تا چەند کاتژمێری داهاتوودا هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە کاتی بەسەرکردنەوەی بەندەری خۆر زوبێر لە پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند “لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، دەستپێکردنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕادەگەیەنین.”
وتیشی" لە هەنگاوی یەکەمدا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی فیدراڵی (سۆمۆ) ڕۆژانە 185 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەفرۆشێت تاوەکو هەنگاو بە هەنگاو دەگاتە ئەو بڕە نەوتەی لە بودجەی گشتیی فیدراڵیدا ئاماژەی پێ دراوە.”
بە پێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕێک نەوت کە لە 300 هەزار بەرمیل کەمتر نەبێت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات.
هەر ئەمڕۆ کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند پێشوازی لە هەوڵەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کرد.
|