شاندی تەکنیکی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگی دوو دەچنەوە بەغدا
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی شوباتی، 2025، شاندی تەکنیکی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ تەواوکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی ساڵی 2025.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شاندێکی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سەردانی بەغدا دەکەنەوە، بەمەبەستی تەواوکردنی هەموو ڕێکارەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و عێراق کە پێشتر گفتوگۆی لەسەر کراوە بۆ بودجەی ساڵی 2025.
بڕیارە هەفتەی داهاتووش شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی بچنەوە بەغدا بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە، میلاکات، و هاوتاکردن و بایۆمەتری و بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2025.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکە لەگەڵ خۆیدا لیستی مووچەی مانگی دوو دەبەن، بەشێوەی مانگی پێشوو کە بە سیستەمی "پایارۆڵ" نێردرا بۆ بەغدا.
|