ئابوری

دواخستنی خشتەی بودجە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، دووپاتیکردەوە دواکەوتنی هاتنی خشتەکانی بودجەی ساڵی 2025 کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی شوباتی 2025، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ ناردنی خشتەی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پەرلەمان دیارینەکراوە و بە نادیاری ماوەتەوە".

دەشڵێت، "مووچە وەکو بڕە پارە و نەختینەیی مسۆگەر دەکرێت و تا ئێستا هیچ دواکەوتنێک لە دابەشکردنیاندا نییە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە یەکێک لە دانیشتنەکانی پێشوودا دەنگی لەسەر یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی دابوو.

2025-02-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.