ئەو كەسانەی خانەنشین دەبن لە هەرێم 18مووچە لە بەغداوە وەردەگرن
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ڕێککەوتنێک لە نێوان وەزارەتەکانی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە خەرجکردنی 18 مووچەی فەرمانبەرانی خانەنشینی دەکرێت لە هەرێم، بەپێی یاسای خانەنشینی فیدراڵی یەکگرتوو.
شێروان دوبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردووەتەوە، لە ڕێککەوتنێکدا 12 مووچە بە خانەنشینکراوان وەک پاداشتی کۆتایی خزمەت، جگە لە 6 مووچە بۆ پشووی کەڵەکەبوو بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لانیکەم 25 ساڵ خزمەتیان هەیە خەرجدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو 12 مووچەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە بەپێی مەرجی دیاریکراو خەرج دەکرێت، هاوکات ئەو 6 مووچەیەی بۆ پشووە کەڵەکەبووەکان لەڕێگەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی هەرێمەوە خەرج دەکرێت.
|