ئابوری

سبەینێ لە بەغداوە بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 12 و 2025ی هەرێم دەدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەى شاندى هەرێم و عێراق لەسەر پرسى مووچەى مانگى 12 و مووچەى ساڵى 2025 بکرێت، بەڵام بەهۆى پشووەوە خرایە سبەینێ، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر "سبەینێ هەرێم و بەغدا لە ئاستی باڵا بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدەن".

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتى دارایی و ئابووری حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیاکان دەڵێت "سبەینێ شاندەکەى هەرێم و بەغدا بڕیارە لە ئاستێکى باڵادا کۆبوونەوە بکەن و هەردوو وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێم و وەزیرى دارایی حکومەتى عێراق بەشدارى بکەن و لەسەر بنەماى راپۆرتى لیژنەکەى بەغدا کە هەفتەى پیشوو لە هەرێم بوون بڕیارى کۆتایی بدرێت".

هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی نێو شاندەکەى عێراق ئاشکرایکردووە، هەرێم رازى بووە بەرامبەر بە ناردنى مووچەى مانگانە، هەر مانگێک 80 ملیار دینار لە داهاتى ناوخۆ بداتە بەغدا و لیستى مووچەش پاکبکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان ڕیاریشە، هەر سبەینێ بڕیارى کۆتایی لەسەر چارەنوسى مووچەى مانگى 12 بدرێت.
 
2025-01-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.